Abduljabbar Aburas
09 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 09 ئەیلوول 2018
کابول ــ AA
پۆلیسی ئەفغانستان رایگەیاند کە کردەیەکی خۆکوژی لە شاری کابول پایتەختی ئەو وڵاتە روویداوە و لە ئاکامدا، ١١ کەس کوژران و برینداربوون.
ماڵپەڕی کەناڵی "تی ڤی یەک" بڵاویکردەوە، کردە خۆکوژییەکە گردبوونەوەیەکی جەماوەری کە بە بۆنەی ساڵیادی کۆچی دوایی ئەحمەد شا مەسعود کە دژ بە یەکێتی سۆفێتی جاران تێکۆشاوە رێکخرابوو، کردووەتە ئامانج.
لای خۆیەوە گوتەبێژی پۆلیسی کابول، حیشمەت ستانیکزای بۆ کەناڵەکە ئاماژەی بەوەداوە کە کردە خۆکوژییەکە لە لایەن کەسێکی خۆکوژ بە ماتۆڕسکیلێکی بۆمبڕێژکراو لە گەڕەکی چواری شارەکە ئەنجامدراوە.
حیشمەت ستانیکزای راشیگەیاندووە کە لە ئاکامی کردە خۆکوژییەکە، کەسێکی کوژراوە و ١٠ی دیکەش بریندار بوون.
تا ئێستا ھیچ لایەنێک بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی کردە خۆکوژییەکە رانەگەیاندووە.