Sayed Khodaiberdi Sadat
08 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 08 شوبات 2021
کابول- AA
چەکدارانی بزووتنەوەی تاڵیبان هێرشیانکردە سەر بنکەیەکی پۆلیس لە ویلایەتی غۆر ناوەڕاستی ئەفغانستان.
لەوبارەیەوە والی غۆر، نور محەمەد کۆهنەڤەرد لێدوانی بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن دا و ئەوەی ئاشکرا کرد کە لە پەلامارەکەدا، دوو کارمەندی هێزە ئەمنییەکان کوژراون.
نور محەمەد کۆهنەڤەرد هەروەها رایگەیاند کە زیانی گیانی لە ریزی چەکدارانی تاڵیباندا کەوتووەتەوە بەبێ ئەوەی ژمارەی کوژاوان و بریندارانیان دیاریی بکات.
شایەتحاڵەکانیش باس لەوە دەکەن کە لە پەلامارەکەدا، چوار کارمەندی هێزە ئەمنییەکان کوژراون.
تا ئێستاش تاڵیبان هیچ راگەیەنراوێکی لەبارەی پەلامارەکە بڵاونەکردووەتەوە.