Islam Doğru
09 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 09 کانوونی یەکەم 2020
نیویۆرک- AA
رەوەندی تورکی و ئازەری-ی نیشتەجێی ئەمریکا، هەڵمەتێکی کۆکردنەوەی هاوکارییان بۆ منداڵانی بێسەرپەرشتی ناوچەی قەرەباغ دەستپێکرد.
هەڵمەتەکە بە هەماهەنگی لیژنەی بەڕێوەبردنی تورکی- ئەمریکی، کۆنگرەی کۆمەڵەکانی ئازەربایجان لە ئەمریکا، تۆڕی ئازەری لە ئەمریکا و وەقفی قەرەباغ دەستیپێکرد و بڕیارە دەستکەوتی هەڵمەتەکە بۆ پەروەردە و خوێندنی منداڵانی بێسەرپەرشتی ناوچەی قەرەباغ رۆژئاوای ئازەربایجان بەکاربهێندرێت کە لە ماوەی رابردوودا و بەهۆی پەلامار و داگیرکارییەکانی ئەرمینیا، دایک و باوکیان لەدەستداوە.
لە ماوەی ٢٧ ساڵی داگیرکاری ئەرمینیا بۆ ناوچەی قەرەباغ، نزیکەی ٥٠ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە، ١٠٠ هەزار منداڵ بێسەرپەرشت بوون و ٧٥٠ هەزار کەسیش ئاوارەبوون.