Rewa Mahmut Hasan
14 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 15 تەمووز 2016
بەمەبەستی ئەنجامدانی کارکردنی هاوبەش لەسووریا، ئەمریکا داوایەکی پێشکەش بە رووسیا کرد .
بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکی ئیدارەی ئەمریکا بۆ چارەسەریی شەڕی ناوخۆی سووریا، داوایەکی پێشکەش بە رووسیا کردووە.
چاوەڕێ دەکرێت لە سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جۆن کیری بۆ رووسیا، باس لەو پرسە بکرێت.
لە داواکەدا ئاماژە بە بۆردومانی ئامانجە هاوبەشەکان کراوەو بۆ ئەومەبەستەش ناوەندێکی فەرماندەیی پێکبهێنرێت کە پێشنیار کراوە لە عەمانی پایتەختی ئوردن بێت.
لە داواکەدا ئاماژە بە یەکخستنی ئەزموونی هەواڵگری هەردوو وڵات کراوە بۆ لێدانی ئامانجەکانی بەرەی نوسرا و داعش.
لەو داوایەدا کە خۆی لە ٨ پەرەدا دەبینێتەوە ئاماژە بەوە کراوە بۆ دەبێت رێککەوتنی کۆتایی هێنان بە پێکدادانەکانی سووریا لە لایەن رووسیاوە جێبەجێ بکرێت و ئیدارەی ئەمریکاش پاڵپشتی قۆناغی راگوزەری سیاسی بکات لە سووریا.
لە ئێستادا جۆن کیری خۆی بەدوور دەگرێت لە قسە کردن لەسەر ئەو داوایەی ئیدارەی ئەمریکا، جۆن کیری بڕیارە ئەمشەو بۆ چاوپێکەوتن بە سەرۆکی رووسیا ڤلادیمێر پوتین، سەردانی ئەو وڵاتە بکات.