Behlül Çetinkaya
15 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 15 حوزەیران 2023
لەندەن - AA
وەزارەتی بەرگریی هەریەک لە وڵاتانی بەریتانیا، ئەمریکا، دانیمارک و هۆڵەندا رایانگەیاند، بە دابینکردنی مووشەک پاڵپشتیی لە سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ئۆکراینا دەکەن.
ئەو چوار وڵاتە کە لە برۆکسل بەشداریی کۆبوونەوەی گرووپی پەیوەندیی بەرگریی ئۆکراینایان کرد و جەختیان لەوە کردەوە، لە هەمبەر زیادبوونی هێرشە ئاسمانییەکانی رووسیادا پشتیوانیکردنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی ئۆکراینا لە پێشینەی کارەکانیانە.
بە ئاماژەدان بەوەی کە سەدان مووشەکی مامناوەند و کورتمەودا بۆ سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ئۆکراینا دابین دەکەن، ئەو چوار وڵاتە رایانگەیاند، ئەو مووشەکانەی کە باسیان لێوە دەکرێت دهبنە هۆکارێکی گرنگی سەرکەوتنی ئۆکراینا لە بەرپەچدانەوەی هێرشەکاندا.