Dildar Baykan Atalay
24 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 24 حوزەیران 2022
واشنتۆن-AA
کۆشکى سپى بڵاویكردهوه پاکێجێکى نوێى هاوکاریى بەرگریى بەبڕى ٤٥٠ ملیۆن دۆلار کە سیستمی مووشەکى تۆپهاوێژی (HIMARS)یش لە خۆدەگرێت، بۆ ئۆکراینا تەرخان دەکەن.
رێکخەرى پەیوەندییە ستراتیژییەکانى ئەنجوومەنى ئاسایشى نیشتمانیى کۆشکى سپى، جۆن کێربى لە میانى کۆنگرەى رۆژنامەوانیى رۆژانە خۆیدا گوتى: "ئەمڕۆ ئەمریکا لە چوارچێوەى ئەو بەڵێنەى کە بۆ بەرگریکردن لە دیموکراسیى ئۆکراینا داوێتى، پاکێجێکى نوێ بە بڕى ٤٥٠ ملیۆن دۆلار تەرخان دەکات".
جۆن کێربى ئاماژەى بەوە کرد پاکێجەکە جگە لە چەک و پێداویستیى سەربازى سیستمی مووشەکى تۆپهاوێژی (HIMARS)یش لە خۆدەگرێت و گوتى: "ئەم هاوکارییانە پارێزگارى بۆ کەناراوەکان و رێگا ئاوییەکانى ئۆکراینا دابین دەکات".
کێربى ئاشکراشیکرد سەرۆکى ئەمریکا، جۆ بایدن لە سەرەتاى دەستپێکردنى جەنگى رووسیا-ئۆکرایناوە تا ئێستا ١٣ پاکێجى هاوکاریى بەرگریى راگەیاندووە و کۆى گشتیى ئەم هاوکارییانە گەیشتووەتە شەش ملیار و ١٠٠ ملیۆن دۆلار.
جۆ بایدن، دوایین جار لە ١٥ حوزەیراندا دابینکردنى پاکێجێکى هاوکاریى بهرگریی بە بڕى یەک ملیار دۆلار بۆ ئۆکراینا راگەیاندبوو.