واشنتۆن
بەپێی بەیاننامەیەکی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا، ١١ لایەن و دامەزراوە بە تۆمەتی ھاوکاری ئابووری و دابینكردنی کەلوپەلی پێداویستی بۆ رێکخراوی داعش و بەرەی نوسڕە و قاعیدە و جەماعەتی ئیسلامیی باشووری رۆژھەڵاتی ناوەندی ئاسیا، خرانە ناو لیستی تیرۆرەوە.
ئەو کەسانەی لە لایەن وەزارەتەکەوە خراونەتە ناو لیستی تیرۆرەوە بریتین لەو کەسانەی کە بە ناوی داعشەوە چالاکییان ئەنجامداوە، تەرخان تەیمورازۆڤیچ باتیراشیڤلی، تەریق بن نێت، تاھیر بن ئەل فالیح عەونی ئەحەرزە.
ھەریەک لە عەبدولعەزیز عەدایی زیمین ئەل فازل، ئەشرەف محەمەد یوسف عوسمان عەبدولسەلام عومەر ئەل قەتەری، فاتیح حەسار، حەمەد عەواد داحی سەرحان ئەلشەمەری و ئیبراھیم عیسا حاجی محەمەد ئەلبەکر بە تۆمتی ھاوکاری و دابینکردنی کەلوپەل و پێداویستی دارایی بۆ رێکخراوی بەرەی نوسڕە و قاعیدە و قۆڵی عێراق لە یەمەن، خرانە لیستی تیرۆرەوە لە لایەن ئەمریکاوە.
ھەروەھا جەماعەتی ئیسلامیی باشووری رۆھەڵاتی ناوەندی ئاسیا کە لە لایەن نەتەوە یەکگرتوەکان و ئەمریکاوە لە لیستی تیرۆردایە، دامەزراوەی مانگی سور کۆمەڵەی ئەندەنوسیا و ئەنگا دایمس پیرشاد و بامبانگ سوکرینۆ، ویژی جۆکۆ سانتۆسۆ بە تۆمەتی ھاوکارییان بۆ ئەو رێکخراوە خرانە لیستی تیرۆرەوە.
لە روونکردنەوەکەدا ھاتووە، یەکێکی دیکە لەو کەسانەی لە لایەن ئەمریکاوە خراوەتە لیستی تیرۆرەوە کە ھاوکاری رێکخراوەکانی کردووە، کەسێکە بە ناوی فاتیح حەسەنی تورکی کە لە پوتورگ لەدایکبووە و لە ھەمان کاتدا بە "عوبەید تورکی" ناسراوە و ھاوکاری قاعیدەی کردووە.
عوبەید تورکی ئاسانکاری بۆ ئەندامانی قاعیدە لە کاتی گواستنەوە و گەشت کردووە لە نێوان ئەفغانستان و پاکستان، ھەروەھا ھاوکاری گروپە توندڕەوەکانیشی کردووە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ١٠ کەس و دوو گروپی خستووەتە ناو لیستی تیرۆرەوە، بە تۆمەتی "بەشداریکردن لە چالاکییەکانی تیرۆر و پشتیوانییان لە تیرۆریستان."