Abdel Ra'ouf D. A. R. Arnaout
12 تشرینی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 13 تشرینی یەکەم 2023
قودس – AA
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکن ڕایگەیاند کە لە گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس، ٢٥ ھاووڵاتی ئەمریکا کوژراون.
ئەنتۆنی بلینکن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاھو لە تەل ئەبیب گوتی: "تەنھا وەک وەزیری دەرەوەی ئەمریکا نەھاتووم بۆ ئیسرائیل، بەڵکو وەک جوولەکەیەکیش ھاتووم بۆ ئیسرائیل".
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گوتیشی: "ئەو پەیامەی کە بۆ ئیسرائیلم ھێناوە ئەمەیە 'لەوانەیە ئێوە ئەوەندە بەھێز بن کە بتوانن بەرگریی لە خۆتان بکەن، بەڵام تا ئەمریکا بوونی ھەبێت، ئێمە ھەمیشە لەگەڵ ئێوەدا دەبین".
ئەنتۆنی بلینکن خۆشحاڵی خۆی نیشاندا سەبارەت بە پێکھێنانی حکوومەتی باردۆخی لەناکاو لە ئیسرائیل و ڕایگەیاند: "ئێمە پابەندین بە قسەی خۆمان و چەک و تەقەمەنی زیاتر بۆ سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئیسرائیل ناسراو بە 'گومبەزی ئاسنین'، دابین دەکەین".
لای خۆیەوە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاھو لە کۆنگرەى ڕۆژنامەوانییدابە ئاماژەدان بە شەڕی غەززە، ڕایگەیاند: "ڕۆژانێکی زۆر سەختمان لە پێشە".
بێنیامین ناتانیاھو ئاماژەی بەوەیشدا کە حەماس تێکدەشکێنن و گوتی: "نابێت ھیچ سەرکردەیەک چاوی پێیان بکەوێت (حەماس)، ھەروەھا نابێت ھیچ وڵاتێک شوێنی حەوانەوەیان بۆ دابین بکەن و ئەوانەی ئەو کارە دەکەن، پێویستە سزایان بەسەردا بسەپێندرێت".