Muhammet Ali Kemal
26 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 27 تەمووز 2016
ئەرکی نێردەی هاوکاریی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNAMI) لە عێراق بۆ ساڵێک درێژ کرایەوە.
ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیاری درێژکردنەوەی ماوەی کاری (UNAMI) تاوەکو ٣١ی تەمووزی ٢٠١٧ بە کۆی دەنگ پەسەندکرد.
لەو دانیشتنەی ئەنجوومەنی ئاسایشدا کە دەنگی سەبارەت بە بڕیارەکە تێدا درا، نوێنەرانی ئەو وڵاتانەی قسەیان کرد، ئاماژەیان بەوەکرد بەهۆی بەردەوامیی بوونی داعش و گروپە تیرۆریستییەکانی دیکە لە عێراق و لەبەر هۆکاری ئەمنیی ماوەی کاری (UNAMI) لە عێراق ساڵێک درێژ کردەوە.
(UNAMI) لەپاڵ دەستەبەرکردنی ئاسایش، ئەرکی هاوکاریکردنی گەشەپێدان و دووبارە بنیاتنانەوەی عێراق و چاودێریکردنی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤیشی لە ئەستۆدایە.
نێردەی هاوکاریی نەتەوە یەکگرتووەکان دوای داگیرکردنی عێراق لەلایەن ئەمریکا و هاوپایمانانییەوە بەبڕیاری ژمارە ١٥٠٠ لە ١٤ی ئابی ٢٠٠٣دا لە عێراق دامەزرا.