Emre Gürkan Abay
05 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 07 ئاب 2018
مۆسكۆ - AA
ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی، ستیڤن سیگال كه هاووڵاتیبوونی رووسیای وه‌رگرتووه، كرایه نوێنه‌ری تایبه‌تی په‌یوه‌ندییه مرۆییه‌كانی نێوان رووسیا و ئه‌مریكا.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی وهزراهرتی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، ستیڤن سیگال وه‌ك نوێنه‌ری تایبه‌ت بۆ په‌یوه‌ندییه مرۆییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و رووسیا كه به‌م دواییه گرژی كه‌وتووه‌ته په‌یوه‌ندییه‌كانیان، دامه‌زرێنراوه.
له‌ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه،"سیگال به‌ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیاوه، له‌بواری كولتوور، هونه‌ر، كۆمه‌ڵایه‌تی و گه‌نجانیشدا چالاكی نیشانده‌دات".
سیگال ئه‌ركه‌كه‌ی وه‌ك ئه‌ركی باڵیۆزی نیازپاكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان واده‌بێت و بۆ ئه‌و ئه‌ركه هیچ مووچه‌یه‌ك وه‌رناگرێت.
سیگالی ئه‌كته‌ری ناسراوی فیلمی ئه‌كشنی ئه‌مریكی، ساڵی 2016 مافی هاووڵاتیبوونی له رووسیا وه‌رگرت.