Muhammed Bilal Kenasari,Hemın Othman Mohammed
16 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 17 تشرینی یەکەم 2018
واشنتۆن - AA
ته‌له‌فزیۆنی سی ئێن ئێنی ئه‌مریكی، سه‌باره‌ت به دیارنه‌مانی رۆژنامه‌نوسی سعوودی، جه‌مال خاشقچی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه "راپۆرتێك ئاماده‌كراوه كه په‌سه‌ندی مردنی خاشقچی ده‌كه‌ن له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه له باڵیۆزخانه‌دا".
ته‌له‌فزیۆنی سی ئێن ئێن، له‌باره‌ی رۆژنامه‌نووس جه‌مال خاشقچی بانگه‌شه‌یه‌كی نوێی بڵاوكرده‌وه كه پاش چوونی بۆ کۆنسوڵخانەی سعوودیه له ئیستانبوڵ هه‌واڵی نییه.
به‌پێی بانگه‌شه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كه كه به‌پشت به‌ستن به دوو سه‌رچاوه‌ی جیاواز كه ناویان ئاشكرا نه‌كراوه ئاماژه به‌وه كراوه كه خاشقچی له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه له ناو كۆنسوڵخانه‌ی سعوودیه له ئیستانبوڵ گیانی له‌ده‌ستداوه.
له هه‌واڵه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه سعوودیه سه‌باره‌ت به دیارنه‌مانی خاشقچی راپۆرتێكی ئاماده كردووه كه په‌سه‌ندی ده‌كات له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه له كۆنسوڵخانه گیانی له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی ئه‌وه‌ش به‌رپرسانی سعوودی راپۆرتێك ئاماده ده‌كه‌ن كه په‌سه‌ندی ده‌كات مردنی جه‌مال خاشقچی له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی هه‌ڵه بووه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه راپۆرته‌كه له قۆناغی ئاماده‌كردندایه و، له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه لێكۆڵینه‌وه‌ی خاشقچی نهێنیی بووه و هه‌ندێ كه‌س له رووداوه‌كه به‌رپرسیار ده‌كرێن.
هه‌روه‌ها له هه‌واڵه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه راپۆرته‌كه به‌و ئه‌نجامه ده‌گه‌یه‌نن كه ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان هه‌بووه له‌و رووداوه‌ی له باڵه‌خانه‌ی كۆنسوڵخانه‌كه روویداوه به‌بێ وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی پێویست له‌سه‌رووی خۆیانه‌وه ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌یان ئه‌نجامداوه.