Eşref Musa,Mehmet Burak Karacaoğlu
22 ئاب 2023•نوێکردنەوە: 22 ئاب 2023
ئەنقەرە - AA
بانگەشەی ئەوە کرا کە ئیسرائیل هێرشی مووشەکی کردووەتە سەر چەند خاڵێکی سەربازیی لە دیمەشقی پایتەختی سووریا.
ئاژانسی هەواڵی حکوومەتی سووریا SANA، بە پشت بەستن بە سەرچاوە سەربازییەکان، بانگەشەی ئەوەی کرد کە کاتژمێر ٢٣:٠٥ بەکاتی ناوخۆی سووریا، لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە لە بەرزاییەکانی جۆلان، هێرشی مووشەکی کراوەتە سەر چەند خاڵێکی سەربازیی لە دیمەشق.
لە هەواڵەکەدا هاتووە: ''لەو هێرشە مووشەکییەدا سەربازێک برینداربووە و زیانی ماددی کەوتووەتەوە''.
لە دەوروبەری دیمەشق، جگە لە سوپای سووریا و گرووپە تیرۆریستییەکان کە ئێران پشتیوانیان دەکات، ئەندامانی حزبوڵڵای لوبنان هەن.
لە دەستپێکی جەنگی ناوخۆی سووریا لە ٢٠١١ەوە تا ئێستا، ئیسرائیل ناو بە ناو هێرش دەکاتە سەر خاڵە سەربازییەکانی سەربە سوپای سووریا و گرووپەکانی سەربە ئێران.