Mohammed Baqi Hussein
17 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 17 شوبات 2017
له واشنتۆن و نیویۆرك و چه‌ندین شاری دیكه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ژماره‌یه‌ك رێستۆرانت و شوێنكار كه كۆچبه‌ران كاری تێدا ده‌كه‌ن، به ئه‌نجامدانی مانگرتنێك له‌ژێر ناونیشانی "رۆژێكی بێ كۆچبه‌ر"، پڕۆتێستۆی بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی گه‌شتی هاووڵاتیانی هه‌ندێك له‌وڵاتان و دیواركردنی سنووری مهكسییان كرد.
كاردانه‌وه‌كان دژی بڕیاره‌كه‌ی هه‌فته‌ی یه‌كه‌می دهیتبهركاربوونی تره‌مپ وه‌ك سه‌رۆك بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی گه‌شتی هاووڵاتیانی حه‌وت وڵاتی مسوڵمان و دیواركردنی سنووری مه‌كسیك به‌رده‌وامه.
به‌مه‌به‌ستی نیشاندانی ئه‌وه‌ی كۆچبه‌ران به‌شیكی دانه‌بڕاون له ئه‌مریكا، ژماره‌یه‌ك رێستۆرانت و شوێنكار كه كۆچبه‌ران كاری تێدا ده‌كه‌ن داخران و بایكۆتۆ كراكردنیان كرد.
به‌ڕێوه‌به‌ری رێستۆڕانتی تۆكی كه رێستۆڕانتێكی ژاپۆن-تایوانییه له ئه‌مریكا ئۆلیڤه‌ر كاییلابێت له‌لێدوانێكیدا بۆ په‌یامنێری ئانادۆڵو رایگه‌یاند، "ئه‌مه چالاكییه‌كی گرنگه و له كاری رۆژانه‌ی ئێمه گرنگتره و كاریگه‌ریی زیاتره".
له واشنتۆن دی سی، ماریلاند و ڤیرجینیا بایكۆت ئه‌نجامنه‌درا، به‌ڵام پشتگیریی بایكۆته‌كه كرا.
- نیویۆرك
هه‌ندێك له دامه‌زراوه‌كانی نیویۆرك به‌شدارییان له مانگرتنی "رۆژێكك به‌بێ كۆچبه‌ر" كرد و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا زنجیره رێستۆرانتی بلو ریبۆن كه 28 ساڵه خزمه‌ت ده‌كات و هه‌لیكاری بۆ نزیكه‌ی 500 كه‌س ره‌خساندووه، بۆ ماوه‌ی رۆژێك رێستۆرانته‌كانی داخست.