Mustafa Çalkaya,Ramal Abdullah Mahmood
16 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 17 نیسان 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری گه‌نجینه و دارایی توركیا، به‌رات ئاڵبایراك له لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ-ه‌وه پێشوازی لێكرا.
به‌رات ئاڵبایراك له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر تیشكی خستۆته سه‌ر دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی له واشنتۆن.
وه‌زیری گه‌نجینه و دارایی توركیا، به‌رات ئاڵبایراك ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه له لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ-ه‌وه پێشوازی لێكراوه و نووسیوویه‌تی "له واشنتۆن له لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ-ه‌وه پێشوازییمان لێكرا. سڵاو و په‌یامی سه‌ركۆمارمان پێ راگه‌یاندن. له‌گه‌ڵ وه‌زیری گه‌نجینه (ی ئه‌مریكا)، ستیف منوچین و گه‌وره راوێژكاری به‌ئه‌زموون، جارد كوشنه‌ر تاوتوێی هه‌نگاوه‌كانی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هاریكارییهكانمان كرد".