Tayfun Salcı,Muhammet Ali Kemal
09 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 10 تەمووز 2019
له‌نده‌ن - AA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا، مۆڵه‌تی به‌شدارییكردنی نه‌دا به دامه‌زراوه میدییاییه رووسییه‌كان، رووسیا توده‌ی و سپوتینك به مه‌به‌ستی به‌شدارییكردن له كۆنفرانسی ئازادیی میدیا.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له لایه‌ن باڵیۆزخانه‌ی رووسیا له له‌نده‌ن بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه ئه‌و داواكارییه‌ی كه كه‌ناڵی ته‌له‌ڤیزیۆنی رووسیی، رووسیا توده‌ی به مه‌به‌ستی به‌شدارییكردن له كۆنفرانسی ئازادیی میدیای جیهانیی پێشكه‌شیكردووه كه بڕیاره سبه‌ی ده‌ست پێ بكات، ره‌تكراوه‌ته‌وه و وه‌ك هۆكاری رهتكردنهوهكهش پڕبوونی كۆتای مۆڵه‌ته‌كان نیشاندراوه.
هاوكات ئه‌وه‌ش زانراوه كه جگه له كه‌ناڵی رووسیا توده‌ی، ئاژانسی سپوتینك-یش مۆڵه‌تی به‌شدارییكردنی له كۆنفرانسه‌كه‌دا نه‌دراوه‌تێ.