Gamze Türkoğlu Oğuz,Ramal Abdullah Mahmood
24 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 25 تەمووز 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
ده‌ركه‌وت هه‌وڵدان بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له ده‌ره‌وه‌ی داونینگ ستریت له دژی قه‌ته‌ر له كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی میری قه‌ته‌ر، ته‌میم بن حەمەد ئالسانی بۆ به‌ریتانیا بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئاژانسی ئێكسترا پیوپڵ داوای له ئه‌كته‌ران و كارمه‌ندانی كردووه بەشداری لەو دەربڕینی نارەزاریەتییە بکەن و به‌ڵێنی پێداون له‌به‌رامبه‌ر به‌شداریكردنیان پاره‌یان پێ بدات.
رۆژنامه‌ی ئیندیپێندێنت رایگه‌یاند كه ئاژانسی ئێكسترا پیوپڵ له رێگای ناردنی په‌یامی ئه‌لیكترۆنییه‌وه بۆ ئه‌كته‌ران و كارمه‌ندانی رایگه‌یاندووه هه‌ر كه‌سێك به‌شداری بكات له ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له كاتی كۆبوونه‌وه‌ی ئالسانی و سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، تێریزا مه‌ی ئه‌وا ٢٠ پاوه‌ند پاره‌ی زیاتری ده‌درێتێ.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.