Erbil Başay
10 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 13 حوزەیران 2021
به‌رلین – AA
حەفتاویەکەمین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی به‌رلین كه له میانی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كراوه‌ته دوو به‌ش، به‌شی دووه‌می كه به به‌شی "تایبه‌ت به هاوین" ناسراوه ده‌ستی پێ كرد.
ئه‌م به‌شه‌ی فێستیڤاڵه‌كه له كه‌شێكی كراوه‌دا له دوورگه‌ی مۆزه‌خانه مێژوویییه‌كان ده‌ستی پێكرد.
له فێستیڤاڵه‌كه‌دا، ره‌چاوی ئه‌و رێوشوێنانه كراون كه بۆ بەرگرتن له بڵابوونه‌وه‌ی كۆرۆنا گیراونه‌ته به‌ر.
به‌شی دووه‌می فێستیڤاڵه‌كه تا ٢٠ی حوزه‌یران به‌رده‌وام ده‌بێت و تیایدا، ١٢٦ فیلم له ١٦ سینه‌مای كه‌ش كراوه‌دا نیشان ده‌درێن.