Hemın Othman Mohammed,Medina Ensar
20 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 21 نیسان 2016
به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی گه‌شتێكی شه‌ش رۆژیی بۆ سعوودیه، شانشینی یه‌كگرتوو و ئه‌ڵمانیا، سه‌رۆكی ئه‌مریكا باراك ئۆباما، واشنتۆنی پایته‌ختی جێهێشت.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له یه‌كه‌م وێستگه‌ی گه‌شته‌كه‌یدا، ئۆباما ئه‌مڕۆ بگاته سعوودیه.
له سعوودیه ئۆباما به‌شداری له لووتكه‌ی ئه‌نجوومه‌نی هاریكاری كه‌نداو - ئه‌مریكا ده‌كات، كه بڕیاره رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو له ریازی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته ساز بكرێت، پێش لووتكهكهش ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ شای سعوودیه سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز كۆده‌بێته‌وه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له لووتكه‌ی ئه‌نجوومه‌نی هاریكاری كه‌نداو - ئه‌مریكادا، تاوتوێی هه‌نگاوه‌كانی زیادكردنی فشاره‌كانی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی بكرێت بۆسه‌ر رێكخراوی تیرۆریستی داعش له عێراق و سووریا، هاوكات تاوتوێی شه‌ڕی ناوخۆی سووریا، بابه‌تی یه‌مه‌ن و هه‌نگاوه‌كانی ئێران بكرێت كه بۆ ناسه‌قامگیری ناوچه‌كه هه‌ڵیان ده‌نێت.
دوای سعوودیه، سه‌رۆكی ئه‌مریكا باراک ئۆباما، سه‌ردانی شانشینی یه‌كگرتوو ده‌كات.
له 22ی نیسانی داهاتوودا له به‌ریتانیا، ئۆباما له قه‌ڵای ویندسۆری مێژوویی له‌گه‌ڵ شاژن ئه‌لیزابێس له خوانی نیوه‌ڕۆدا كۆده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا دێڤید كامیرۆن-یشدا كۆبوونه‌وه‌ی دوو قۆڵی ئه‌نجامده‌دات.
دوواین وێستگه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی ئۆباما ئه‌ڵمانیا ده‌بێت، كه تیایدا به‌شداری له یه‌كێك له گرنگترین چالاكیه تهكنهلۆجیهكانی جیهان لە هانۆڤه‌ر ده‌كات، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ راوێژكاری ئه‌ڵمانیا ئه‌نگێلا مێركڵ كۆبوونه‌وه‌ی دوو قۆڵی ئه‌نجامده‌دات.