Emel Öz Gözellik,Hemın Othman Mohammed
21 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 22 شوبات 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
له رووداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه‌دا له‌و ناوچه‌یه‌ی داكکا پایته‌ختی به‌نگلادیش كه بینا مێژوویه‌كانی لێیه، 81 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و41ی دیكه‌ش برینداربوون.
ئاژانسی هه‌واڵیی شینخوا بڵاویکردەوە، ئاگره‌كه كاته‌كانی شه‌و له بینایه‌ك له‌و ناوچه‌یه كه‌وتووه‌ته‌وه كه ناوی شاری دێرینی داکكای لێنراوه و به هۆی بوونی مادده‌ی كیمیایی و پلاستیكی له كۆگای بیناكاندا ئاگره‌كه ته‌شه‌نه‌ی كردووه بۆ بیناكانی ده‌ورووبه‌ر و به‌خێرای بڵاوبووه‌ته‌وه.
به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه ئاگره‌كه له ناوچه‌یه‌ك كه‌وتووه‌ته‌وه كه بینا و كۆگاكانی به شه‌قامی به‌رته‌سك له یه‌كتری جیاكراونه‌ته‌وه، به‌و هۆی ئاگره‌كه‌شه‌وه، 81 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌و 41 كه‌سه‌ی به هۆی ئاگره‌كه‌وه برینداربوون، به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردن گەیەندراونەتە نه‌خۆشخانه‌كانی ناوچه‌كه.
ئاماژه به‌وه كرا كه برینی ژمارەیەک له برینداره‌كان قورسه و نیگه‌رانی هه‌یه له باره‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانیان.
دوای نۆ كاتژمێر له هه‌وڵ و ته‌قه‌لای تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه، به‌شێكی زۆری ئاگره‌كه كۆنترۆڵكراوه.