Dildar Baykan,Ramal Abdullah Mahmood
31 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 01 شوبات 2019
نیویۆرك – AA
له میانی ئه‌و ٢٥ ساڵه‌ی دواییدا ساردترین شه‌پۆلی سه‌رماوسۆڵه رووی له ئه‌مریكا كردووه. به‌مهۆیه‌وه سێ كه‌س بە هۆی نزمبوونەوەی لەڕادەبەدەری پلەکانی گەرماوە گیانیان لەدەستداوە و ژماره‌یه‌ك گه‌شتی ئاسمانی و گەشتی شه‌مه‌نده‌فه‌ریش هه‌ڵوه‌شێندراونه‌ته‌وه.
له‌مڕۆوه ئه‌مریكا، به تایبه‌تی به‌شی ناوه‌ڕاست و رۆژئاوا دووچاری ساردییه‌كی ته‌زیوو ده‌بێته‌وه.
له میلواكی، دیترۆیت و ئێكۆرس سێ كه‌س له شه‌قامه‌كان بە هۆی نزمبوونەوەی لەڕادەبەدەری پلەکانی گەرماوە گیانیان لەدەستداوە.
له شیكاگۆی ویلایه‌تی ئیلینۆی پله‌كانی گەرما بۆ ١٧ پله‌ی ژێر سفری سه‌دی دابه‌زین و هه‌ستكردن به پله‌كانی گه‌رماش له ٤٤ سەدی پێوران.
به‌مهۆیه‌وه رووباری شیكاگۆ به‌ستوویه‌تی و سەرجەم ئه‌و گه‌شتانه‌ش هه‌ڵوه‌شێندرانه‌وه كه بڕیار بوو به شه‌مه‌نده‌فه‌ر له شاره‌كه ئه‌نجام بدرێن.
له سه‌رتاسه‌ری ئه‌مریكاش زیاتر له دوو هه‌زار گه‌شتی ئاسمانی هه‌ڵوه‌شێندرانه‌وه.
پسپۆڕان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن له میانی ئه‌و ٢٥ ساڵه‌ی دواییدا ساردترین شه‌پۆلی سه‌رماوسۆڵه رووی له ئه‌مریكا كردووه. هۆشداریشیان داوه له‌وه‌ی كه خه‌ڵك زۆر ناچار نه‌بێت نه‌چنه ده‌ره‌وه و ئاژه‌ڵه ماڵییه‌كانیان له ده‌ره‌وه جێنه‌هێڵن و له كه‌لوپه‌لی كاره‌باییش وریا بن.