Seyit Aydoğan
25 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 25 کانوونی یەکەم 2019
تۆرۆنتۆ - AA
بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 6،2 پله شاری ڤانكۆڤه‌ر سەربە ویلایه‌تی بریتش كۆلۆمبیا باشووری رۆژئاوای كه‌نه‌دای هەژاند.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن ناوه‌ندی بوومه‌له‌رزه‌ی كه‌نه‌داوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه کە ناوه‌ندی بوومه‌له‌رزه‌كه ناوچەی پۆرت هاردی (188 كیلۆمەتر خۆرئاوای ڤانكۆڤه‌ر) بووە.
هەروەها ئاماژه بهوهیشكراوە كه چەقی بوومه‌له‌رزه‌كه 10 كیلۆمەتر توێکڵی زەوی بووە و له ڤانكۆڤه‌ر و شاری ریچمۆند هه‌ستی پێكراوه.
بوومه‌له‌رزه‌كه هیچ زیانێكی گیانیی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه و هۆشداری روودانی تسونامیش نه‌دراوه.
له رۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه تا ئێستا له كه‌ناراوه‌كانی ئۆقیانوسی هێمن، پێنج بوومه‌له‌رزه روویانداوه كه گوڕهكانیان له نێوان 4،8 بۆ 6 پله بووه.