Şerife Çetin,123
28 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 28 تشرینی یەکەم 2019
بڕۆكسل – AA
یه‌كێتیی ئه‌ورووپا داواكاری به‌ریتانیای په‌سه‌ند كرد بۆ دواخستنی قۆناغی جیابوونه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته له یه‌كێتییه‌كه به شێوه‌یه‌كی نه‌رم تاكو ٣١ی كانوونی دووه‌می ٢٠٢٠.
سه‌رۆكی كۆنسه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، دۆناڵد توسك له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاند، ٢٧ وڵاتی ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا داواكاری به‌ریتانیایان په‌سه‌ند كردووه بۆ دواخستنی قۆناغی جیابوونه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته له یه‌كێتییه‌كه به شێوه‌یه‌كی نه‌رم تاكو ٣١ی كانوونی دووه‌می ٢٠٢٠.
دۆناڵد توسك ئاماژه‌ی به‌وه داوه کە له‌گه‌ڵ ده‌ركردنی بڕیاره‌كه به شێوه‌یەکی نووسراو، ئه‌وا بڕیاره‌كه ده‌بێته فه‌رمی.
به‌مجۆره ئه‌گه‌ر به‌ریتانیا به‌ر له ٣١ی كانوونی دووه‌می ٢٠٢٠ رێككه‌وتننامه‌ی جیابوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێتییه‌كه په‌سه‌ند بكات ئه‌وا ده‌توانێت به‌ر له‌و رێككه‌وته له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا جیا ببێته‌وه.