Ata Ufuk Şeker,Hemın Othman Mohammed
21 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 22 مای,س 2019
بڕۆكسل - AA
ئەنجوومەنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، ئه‌و چاكسازیه یاساییه‌ی په‌سه‌ندكرد كه له ساڵی 2021ه‌وه ئه‌و به‌رهه‌مه پلاستیكیانه قه‌ده‌غه ده‌كات كه بۆ یه‌كجار به‌كارده‌هێنرێن.
به‌پێی چاكسازیه‌كه ئه‌و به‌رهه‌مه پلاستیكیانه‌ی بۆ یه‌كجار به‌كارده‌هێنرێن و جێگره‌وه‌ی گونجاویان هه‌یه له ساڵی 2021ه‌وه له بازاڕه‌كاندا قه‌ده‌غه ده‌كرێن.
وڵاتانی ئه‌ندام لە یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، ئامانجیانه تا ساڵی 2029 له‌سه‌دا 90ی ئه‌و بتڵه پلاستیكیانه كۆبكه‌نه‌وه كه بۆ یه‌كجار به‌كارده‌هێنرێت.
ئه‌و چاكسازیه پێشتر له لایه‌ن په‌رله‌مانی ئه‌ورووپاوه په‌سه‌ندكرابوو.