Emre Aytekin
03 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 03 تشرینی دووەم 2017
ئەنقەرەـAA
دوای ئەوەی کە شەوی رابردوو بۆ ماوەی ١١ دەقە هەژماری سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ لەلایەن تویتەرەوە داخرا، بەرپرسانی ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکەن کە کارمەندێکیان لە دوایین رۆژی کاریدا ئەو کارەی ئەنجام داوە.
ئەمە لەکاتێکدایە کە لە راگەیاندنی یەکەمی بەرپرسانی تویتەردا راگەیەندرابوو، کە لەئەنجامی هەڵەیەکەوە ئەو کارە روویداوە و دواتر لە راگەیەندراوێکی تردا ئاماژە بەوە کراوە داخستنی ئەو هەژمارەی ترەمپ بەئەنقەست لەلایەن کارمەندێکەوە ئەنجام دراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "لەئەنجامی لێکۆڵینەوەکانمان دەرکەوتووە کە کارمەندێکی تویتەر لە دوایین رۆژی کارییدا لە کۆمپانیاکە، ئەو کارەی ئەنجام داوەو لێکۆڵینەوەیەکی فراوان لەو بارەیەوە ئەنجام دەدرێت".
ئەمە لەکاتێکدایە کە داخستنی هەژماری ترەمپ، لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بۆتە باسی بەکارهێنەرانی.