مەدرید
رێکخراوی جیھانی گەشتوگوزار کە بارەگای سەرەکی لەشاری مەدریدی ئیسپانیایە، راپۆرتی ھەشت مانگی ساڵی ٢٠١٣ی بڵاوکردەوە، بەگوێرەی ئەو راپۆرتە تورکیا، تایلەند و ھۆنگ کۆنگ سێ وڵاتی جیھانن کە داھاتی گەشتوگوزارییان زیادیکردووە.
رێکخراوی گەشتوگوزاری جیھانی رایگەیاند: ئەو وڵاتانەی کە لە ھەشت مانگی ساڵی ٢٠١٣دا بە بەراورد لەگەڵ ھەشت مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠١٢ توانیویانە داھاتی گەشتوگوزاری خۆیان زیاد بکەن بریتین لە
- تایلەند ٢٧%
- ھۆنگ کۆنگ ٢٥%
- تورکیا ٢٢%
- ژاپۆن ١٩%
- بەریتانیا ١٨%
- یۆنان ١٥%
- ھیندستان ١٤%
- مالیزیا ١٢%
- ئەمریکا١١%
ئەو رێکخراوە لە بەشێکی دیکەی راپۆرتەکەیدا ئاماژەی بەوەداوە بەھۆی گەشەسەندنی کەرتی گەشتوگوزار لە ئەوروپا، ئاسیا، ئاسیای رۆژھەڵات و رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ٢٠١٢دا، رێژەی گەشتوگوزار لە ھەشت مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠١٣دا بە رێژەی٥% زیادیکردووە.