Zana Natık Kerem
02 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 02 ئەیلوول 2020
هەولێر ــ AA
لە بەغدا سەركۆماری عێراق، بەرهەم ساڵح، پێشوازی لە سەركۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماكرۆن كرد.
ئیمانوێل ماكرۆن بە گەیشتنی بۆ بەغدا لەلایەن بەرهەم ئەحمەد ساڵح-ەوە پێشوازی لێ كرا.
دوای رێورەسمی پێشوازیكردنەكە، بەرهەم ئەحمەد ساڵح و ئیمانوێل ماكرۆن لە كۆشكی سەلام لە بەغدا كۆبوونەوی دووقۆڵییان دەست پێ كرد.
ئیمانوێل ماكرۆن دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرهەم ساڵح، بە جیا لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی و سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبوسی كۆدەبێتەوە.
كۆبوونەوەی سەركۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماكرۆن لەگەڵ گەورە بەرپرسانی عێراق تایبەت دەبێت بە قسەكردن لەسەر ژمارەیەك رۆژەڤی گرنگ لەوانە سەرەوەری عێراق.
چاوەڕوان دەكرێت دوای نێوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، ئیمانوێل ماكرۆن لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی كۆببێتەوە.
پێشتر ئیمانوێل ماكرۆن رایگەیاندبوو كە بەهۆی كەمی كاتی سەردانەكەی بۆ بەغدا ناتوانێت سەردانی هەولێر بكات، بۆیە داوای لە نێچیرڤان بارزانی كردووە كە لە بەغدا چاوی پێ بكەوێت.
دوێنێ سێشەممە ئیمانوێل ماكرۆن لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییدا رایگەیاندبوو كە ئەمڕۆ سەردانی عێراق دەكات و لە میانیدا بە هاوكاری لەگەڵ نەتەوە یەكگرتووەكان، دەستپێشخەرییەك بۆ پاڵپشتیكردن لە سەرەوەریی عێراق دەخاتەڕوو.