لەندەن
بەپێی راگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوەی بەریتانیا، سەرجەم کەلوپەل و ئامێرەکانی گەشتیاران کە لە ناو جانتاکانیاندایە، دەکرێنەوە و پشکنینیان بۆ دەکرێ.
بەپێی رێنمایی نوێ، ئەگەر ئامێرێک لە کاتی پشکنین یان کرانەوەی کار نەکات ئەوا رێگە نادرێ بخرێتە ناو فرۆکەوە.
رۆژی رابردوو لە فرۆکەخانەکانی ھێسرۆ و مانچستەر لە بەریتانیا، بەر لە گەشتکردن بۆ ئەمریکا داوا لە سەرنشینان کرا کە سەرجەم ئامێرە ئەلیکترۆنیەکانیان ئەکتیڤ بکەن بەمەبەستی پشکنین کە لە ناو جانتاکانیاندایە.
ئەو داواکاری و ھۆشدارییەش دوای ئەوە دێت کە ئەمریکا داوای پاراستنی ئاسایشی لە دژی ھەرەشەی تیرۆر کردبوو.