Zana Natık Kerem
28 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 30 ئاب 2018
بەسرە ــ AA
دەیان کەس لە دانیشتوانی شاری بەسرە باشووری عێراق وەک ناڕەزایی دەربڕین لە بەرامبەر بەرزبوونەوەی رژێژەی پیسبوونی ژینگە و ئاوی خواردنەوە، دەرنەکردنی فەرمانی دامەزراندن و نەبوونی نەبوونی رێگە چارەیەک بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکانی ئەو شارە، دەستیان بە مانگرتن و خۆپیشاندان کردەوە.
لەمبارەیەوە یەکێک لە خۆپیشاندەرەکان بە ناوی رافد کینانی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو قسەی کرد و گوتی: "دەیان کەس لە دانیشتوانی شاری بەسرە خیوەتان لە گۆڕەپانی تەیەران لە ناوەڕاستی شارەکە ھەڵداوە و وەک ناڕەزایی دەربڕین لە بەرامبەر خراپی رەوشی ژینگەی شارەکە و بەرزبوونەوەی رێژەی پێسبوونی ئاوی خواردنەوە کە بە ھۆیەوە ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتوان ژەھراوی بوون، دەستیان بە مانگرتن کردووە".
رافد کینانی روونیکردەوە کە مانگرتنەکە وەک وەڵامێک بۆ لێدوانەکانی وەزیری تەندروستی، عەدیلە حمود دەستیپێکراوە کە دوو رۆژ لەمەوبەر لە میانی سەردانەکەی بۆ پارێزگای بەسرە رایگەیاندبوو، رێژەی ژەھراویبوون لەنێو دانیشتوانی بەسرە بە ھۆی پیسبوونی ئاوی خواردنەوە، زۆر نییە، ھەروەھا لە مەترسی خراپی رەوشی ژینگە و تەندروستی لە پارێزگاکە کەم کردبوویەوە.
لە لایەکی دیکەوە دەیان کەسی بێکار لە پارێزگای بەسرە لە بەردەم کۆمپانیای پاڵاوگەی باشوور لە پارێزگاکە گردبوونەوە و ناڕەزاییان دەربڕی لە بەرامبەر ئەوەی کە تاکو ئێستا فەرمانی دامەزراندندنیان بۆ دەرنەکراوە.
ئەو خۆپیشاندەرانە رایانگەیاندووە کە ماوەی زیاتر لە ساڵێک دەبێت داواکارییان بۆ دامەزاراندن پێشکەش کردووە، بەڵام تاوکو ئێستا فەرمانی دامەزراندنەکانیان دەرنەچوو، وێرای ئەوەی بەرپرسانی کۆمپانیای پاڵاوگەی باشوور جەختیان کردووەتەوە کە بە شێوەیەکی فەرمی رەزامەندی لەسەر دامەزراندنیان دراوە.