Sangar Hamad Azeez
24 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 25 تشرینی یەکەم 2018
ئهنقهره - AA
لە کاتێکدا هەنگاو بە هەنگاو پەردە لەسەر راستی رووداوی کوشتنی خاشقچی لادەچێت، دوای ئەوەی سعوودیە دانی بەوە دانا کە تاوانەکە لەناو کونسوڵخانەی سعوودیە ئەنجامدراوە، دەرکەوت لەلایەن کەسە نزیکەکانی شازادەی جێنشینی سعوودیە محەمەد بن سەلمان ئەنجام دراوە
شازادهی جێنشینی سعوودیه محهمهد بن سهلمان كه بڕێكی یهكجار زۆر سهروهت و سامان خهرجدهكات لهپێناو گۆڕینی تێڕوانینی نێودهوڵهتی بۆ وڵاتهكهی، به كوشتنی خاشقچی زیانێكی هێنده زۆری لێكهوت كه چاوهڕوانی نهدهكرد.

ئەوەی بۆتە جێگای سەرنج چوار لەو ١٥ کەسەی کە تاوانی کوشتنی خاشقچیان ئەنجامداوە لە کەسە نزیکەکانی شازادەی جێنشینی سعوودیان سعوود بن عەبدوڵڵا قەحتانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە ماری ئەلیکترۆنی ناسراوە لەبەر ئەوەی زۆر بە توندی وەڵامی ئەو کەسانە دەداتەوە کە دژ بە حکوومەتە نوێیەکەی بن سەلمان قسان دەکان یاخود ئۆپۆزسیۆنن
لەکاتی پێکهێنانی هاوپەیمانی ئۆپەراسیۆنەکانی سەر یەمەن بە سەرکردایەتی سعوودیە ئەحمەد عەسیری بە گوتەبێژی ئەو هاوپەیمانییە ناسێندرا
کارمەندی رۆژنامەی ئەلقودس کە ناوەندەکەی لە لەندەنە ماهیر عەبدولعەزیز موتریب کە بە پیلاندارێژەری تاوانەکە دادەنرێت، لە رۆژی رووداوەکە لە ٢ی ئەم مانگە لە بەرەبەیان لە ئیستانبوڵ بووە و بانگەشەی ئەوە دەکرێت یەکێک بێت لە ١٥ کەسەکە
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی رۆژنەمای ئەلعەرەب لجدید کە ناوەندەکەی لە لەندەنە، سەڵاح محەمەد عەبدولتوبەیق یەکێکە لە پیاوەکانی بن سەلمان زۆربەی کارەکانی ناوەوە و دەرەوە بەو دەسپێرێت.