Sangar Hamad Azeez
27 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 28 ئەیلوول 2016
پاریس -AA
لەچوارچێوەی کەمپینی پێشگرتن لە نەخۆشی شێرپەنجەی مەمک و بۆ سەرنجراکێشانی هاووڵاتییان تاوەری ئیفێل لە پاریس بەڕەنگی پەمبەیی رۆشنکرایەوە.
لە میانی ٢٣مین ساڵیادی چالاکی کەمپینی پێشگرتن لە نەخۆشی شێرپەنجەی مەمک لە فەڕەنسا، بەرزترین باڵەخانەی پاریس کە باڵەخانەی "مۆنتپارنێس"ە بە ڕەنگی پەمبەیی رۆشنکرایەوە.
بەم شێوەیەش بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی شیرپەنجەی مەمک و هۆشیارکردنەوەی هاووڵاتییان لە نەخۆشییەکە، تاوەری ئیفێل و باڵەخانەی مۆنتپارنێس بە درێژایی ئەم مانگە لە چالاکییەکاندا بە ڕەنگی پەمبەیی رۆشن دەکرێنەوە.
بەگوێرەی ئامارەکان لە فەڕەنسا ساڵانە نزیکەی ٥٠ هەزار کەس تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی مەمک دەبن کە تەمەنیان لە نێوان ٣٥ تا ٦٥ ساڵدایە و زۆربەیان بەهۆی نەخۆشیەکەوە گیانلەدەست دەدەن.