Hakan Çopur,Rewa Mahmut Hasan,Mohammed Baqi Hussein
13 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 13 ئەیلوول 2017
واشنتۆن-AA
سەرۆکوەزیرانی مالیزیا، نەجیب رەزاق پاڵپشتی خۆی بۆ ترەمپ دووپات کردەوە لە جەنگی ئایدۆلۆجیادا و ئاماژەی بەوە کرد کە رۆڵی گرنگ ئەوەیە پشتگیری رژێمە میانڕەو و پێشکەوتنخوازەکان بکرێت، چونکە رووی راستەقینەی ئیسلام ئەمەیە.
هەریەک لە سەرۆکوەزیرانی مالیزیا، نەجیب رەزاق و سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە کۆشکی سپی چاویان بە یەک کەوت.
دوای کۆبوونەوەی وەفدی هەردوولا، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رێکخراو و دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوەدا کە لە کۆبوونەوەکەدا پرسی بەرەوپێشچوونی پەیوەندی ئابووری باسی لێوەکراوە و ئاشکراشی کرد کار لەسەر چەند رێککەوتنێک دەکەن لەگەڵ مالیزیا بە قەبارەی ١٠ تا٢٠ ملیار دۆلار.
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ راشیگەیاند کە مالیزیا یەکێکە لە وڵاتە وەبەرهێنەرە گرنگەکان لە وڵاتەکەی و گوتی: "زۆر سوپاسی هەموو ئەو وەبەرهێنانە مالیزییانە دەکەم کە لە وڵاتەکەماندا وەبەرهێنان دەکەن، بە جیا سەرۆکوەزیران (نەجیب ره‌زاق) رۆڵێکی گرنگی هەیە لە بەرەنگاری تیرۆردا. ئەمەش بۆ ئەمریکا زۆر گرنگە.
دۆناڵد تره‌مپ جه‌ختیكرده‌وه كه ئیدی مالیزیا هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆریای باكووردا ناكات و له‌وباره‌وه ده‌ستخۆشیی له سه‌رۆكوه‌زیرانی مالیزیا، نەجیب ره‌زاق كردووه.
لەلای خۆیەوە سەرۆکوەزیرانی مالیزیا، نەجیب رەزاق رایگه‌یاند کە به پێشنیازی گرنگه‌وه هاتوون بۆ ئه‌مریكا و وه‌بیریهێنایه‌وه كه یادی 60همین ساڵوه‌گه‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه.
نەجیب رەزاق راشیگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی له هه‌وڵدایه بۆ كڕینی 33 فڕۆكه‌ی نه‌فه‌رهه‌ڵگری بۆینگ و ئاماده‌ن بۆ واژووکردنی گرێبەستێک بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ به بەهای 10 ملیار دۆلار.
سه‌رۆكوه‌زیرانی مالیزیا هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، یه‌كێك له سندوقه گرنگه‌كانی وڵاته‌كه‌ی، سه‌رقاڵی وه‌به‌رهێنانن له ئه‌مریكا به بەهای حه‌وت ملیار دۆلار.