Hakan Çopur
07 مای,س 2026•نوێکردنەوە: 07 مای,س 2026
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بانگەشەی ئەوەی كرد توانای سەربازیی ئێرانیان تا ئاستێکی زۆر لەناو بردووە و، ڕایگهیاند: "لە ڕووی سەربازییەوە تێکشکاون".
لە یەکەمین بەشی چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ پلاتفۆڕمی هەواڵی فوڵ مێژهر، ترەمپ هەڵسەنگاندنی بۆ دوایین دۆخی پەیوەست بە ئێران کرد.
ترەمپ باسی لهوه كرد زیانێکی زۆر جدییان بە یەکە ئاسمانیی، دەریایی و وشکانییەکانی ئێران گەیاندووە و، ڕایگهیاند: "لە ڕووی سەربازییەوە تێکشکاون. ڕەنگە خۆیان هەستی پێ نەکەن، بەڵام بڕواموایە هەستی پێ دەکەن، چونکە سەرقاڵی ئەم بابەتەن. هەرگیز ڕێگە نادەین ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و لە ئێستادا لە ڕووی سەربازییەوە تێکشکاون".
ههروهها ترەمپ بانگەشەی ئهوهی کرد کە ئێران سەرەتا گەیشتە ڕێککەوتن و دواتر هەڵیوەشاندەوە و، سەرکردەکانی تارانی به "گرووپێکی سەخت" ناوزهند كرد.
گوتیشی: "ئەگەر ئەمڕۆ بکشێینەوە ٢٠ ساڵی دەوێت بۆ ئەوەی (ئێران) سەرلەنوێ خۆی بنیات بنێتەوە".