Sangar Hamad Azeez
23 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 24 مای,س 2018
واشنتۆن - AA
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوەکرد کە دڵخۆش نییە بە رێککەتنەکەیان لەگەڵ وڵاتی چین و گوتی:" دواتر دەبینین کە چێ روودەدات، هیشتا زۆر رێگا ماوە بیبڕین".
ترەمپ بەر لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی کۆریای باشوور مون جای ئین لە کۆشکی سپی وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە.
سەبارەت بە وەڵامی پرسیارێک لەبارەی رێککەوتنی بازرگانی ئەمریکا-چین ترەمپ گوتی: "نەخێر دڵخۆش نیم بە رێککەوتنەکە. دواتر دەبینین کە چێ روودەدات، هیشتا زۆر رێگا ماوە بیبڕین".
جیالەمەش ترەمپ ئەو دەنگۆیانەی بە درۆخستەوە کە باس لە رێککەوتنی ئەمریکا لەگەڵ کۆمپانیای ZTE چینی دەکەن لە بواری ئەلیکترۆنی و تێلێکۆم.