Ramal Mahmood
31 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 01 کانوونی دووەم 2017
سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ستایشی سەرۆکی رووسیا ڤلادیمیر پوتینی کرد بەوەی رایگەیاندبوو کە هیچ دیپلۆماتکارێکی ئەمریکی لە وڵاتەکەی دەرناکات.
ترەمپ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوویەتی: " هەنگاوێکی گرنگە ئەم دواخستنە لەلایەن پوتینەوە. هەموو کات زانیوومە کە ئەو کەسێکی زۆر زیرەکە".
ئهمریكا بهتۆمهتی ئهنجامدانی هێرشی ئهلیکترۆنی بۆ سهر ههڵبژاردنی سهرۆكایهتیی ئهو وڵاته، ماوهی ٧٢ كاتژمێری بۆ ٣٥ دیپلۆماتكاری رووس داناوه واشنتۆن و سان فراسیسکۆ بهجێبهێڵن. هاوكات داوای كردووه دوو شوێن كه له ماریلاند و نیویۆرك لهلایهن حكوومهتی رووسیاوه بهكاردههێنرێت، چۆڵبكرێت.
لەبەرامبەر ئەم سزایانەی ئەمریکا، پوتین رایگەیاندبوو کە دیپلۆماتکارانی ئەمریکا لە رووسیا دەرناکات. لە راگەیەنراوەکەی پوتیندا هاتبوو: "مافی وەڵامدانەوە بە نهێنی دەهێڵینەوە. بەڵام خۆمان ناخەینە ئەو ئاستە نابەرپرسانە. پەرەپێدان بە پەیوەندییەکانی رووسیا-ئەمریکا بەپێی هەڵوێستی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ دادەڕێژینەوە. دیپلۆماتکارانی رووسیا لە ئەمریکاوە دەگەڕێنەوە و پشووی سەری ساڵی نوێ لە رووسیا بەسەر دەبەن. کێشە بۆ دیپلۆماتکارانی ئەمریکا دروست ناکەین و کەسیان نانێرینەوە".