Hakan Çopur
09 ئاب 2025•نوێکردنەوە: 11 ئاب 2025
واشنتۆن - AA
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ ڕاگەیاند، ڕۆژی هەینی ١٥ی ئاب لە ویلایەتی ئالاسکا'ی ئەمریکا لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پووتین کۆدەبێتەوە.
ترەمپ لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی Truth بڵاوی کردووەتەوە. کات و شوێنی دیدار لەگەڵ پووتین'ی ئاشکرا کردووە.
ترەمپ ڕاگەیاندووە، ڕۆژی هەینی ١٥ی ئاب لە ویلایەتی ئالاسکا'ی ئەمریکا لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پووتین کۆدەبێتەوە.