Kasım İleri,Muhammet Ali Kemal
08 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 09 کانوونی یەکەم 2018
واشنتۆن - AA
دەنگۆی ئەوە هەیە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ فەرماندەی هێزە وشکانییەکانی وڵاتەکەی، جەنەراڵ مارک مایڵی، وەک کاندید بۆ پۆستی سەرۆکی ئەرکانی سوپا، رادەگەیەنێت.
لە هەواڵێکدا کە ئاژانسی ئەسۆشیەید پرێس بڵاویکردووەتەوە و تێیدا پشتی بە کاربەدەستە ئەمریکییەکان بەستووە، بانگەشەی ئەوە کراوە، دۆناڵد ترەمپ لەجێگەی جەنەراڵ جۆزێف دەنفۆرد، کە لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی داهاتوودا ماوەی کاری تەواودەبێت، فەرماندەی هێزە وشکانییەکانی ئەمریکا، جەنەراڵ مایک مایڵی دابنێت.
ئاماژە بەوەشکراوە ترەمپ سبەینێ و لەمیانی یارییەکی تۆپی پێی نێوان هێزە وشکانییەکان و هێزە دەریایییەکان، کە لە فیلادیلفیا بەڕێوەدەچێت، بڕیارەکە رادەگەیەنێت.
پێشتر ترەمپ رایگەیاندبوو کە لە میانی یارییەکەدا راگەیەندراوێک سەبارەت بە ئاڵوگۆڕی پۆست لە سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپا بڵاودەکاتەوە.