Ramal Mahmood
14 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 16 کانوونی یەکەم 2016
نیویۆرک - AA
سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ لەشاری وێست ئاڵیز لەگەڵ هەوادارانی کۆبووەوە و گوتەیەکی سوپاسگوزاری پێشکەش کرد.
لە گوتەکەیدا ترەمپ رایگەیاند لەگەڵ رکابەرەکەی لەهەڵبژاردنەکاندا، هیلاری کلینتۆن زیاتر پێکەوە کاردەکەن، وزەی خۆی زیاتر بەکاردەهێنێت و سوپاسی مێلانیای هاوسەری کرد کە لەو قۆناغەدا پشتیوانی بووە.
لەکۆبوونەوەکەی وێست ئاڵیز لایەنگرانی کۆماریخوازان بەجۆش و خرۆشەوە پێشوازییان لە ترەمپ کرد وسەرەڕای ئەوەی پلەی گەرمی ١٥ پلەی ژێر سفر بوو بەڵام لەدەرەوەی گۆڕەپانەکەش خەڵک بە ریز بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک پێشتر نۆرەی گرتبوو.
دۆناڵد ترەمپ لە گوتەکەیدا بە گاڵتەجاڕییەوە باسی لە شکستخواردنی هیلاری کلینتۆن کرد لە هەڵبژاردنەکە و گوتی: "تاکو هەفتەی کۆتاییش وایان دەزانی دەبنە سەرکەوتووی هەڵبژاردنەکە. ئەگەر براوەی هەڵبژاردن بوونایە یاری ئاگرینیان هەڵ دەدا".