Mahmut Atanur,Hemın Othman Mohammed
23 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 23 کانوونی یەکەم 2018
جاکرتا ــ AA
ژمارەی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئه‌نجامی تسونامییەکەی گه‌رووی سوندا له ئیندۆنێزیا گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌وه بۆ 168 کەس.
گوتەبێژی ئاژانسی کارەساتە نیشتمانییەکان لە ئیندۆنێزیا، سوتۆپۆ پوروۆ نوگرۆھۆ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ژمارەی ئه‌و كه‌سانه‌ی به هۆی تسونامییەکەی گه‌رووی سوندای نێوان سومەترا و دوورگه‌ی جاوا له ئیندۆنێزیا گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ 168 کەس و ژماره‌ی بریندارانیش گه‌یشتووه‌ته 745 كه‌س.
نوگرۆھۆ باسی له‌وه كرد کە له ناوچه‌كه‌دا، 30 کەس بێسەروشوێن بوون و زۆرترین قوربانیش لە ناوچەی باندیگلانگ كه‌وتووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها نوگرۆهۆ باسی له‌وه كرد كه به هۆی تسونامییهكهوه، ناوچه‌ی بانتین و شاری لامپونگ زیانی زۆریان به‌ركه‌وتووه.
به‌رپرسانی ئاژانسی کارەساتە نیشتمانییەکان لە ئیندۆنێزیا باس له‌وه ده‌كه‌ن كه جووڵه‌ی گڕكانی ئاناك كراكاتوا له ناوچه‌كه بووه‌ته‌هۆی دروستبوونی تسونامییه‌كه.
له لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان و رزگاركردن له ناوچه‌كه درێژه‌ی هه‌یه و به هۆی زیان گه‌یشتن به زۆرێك ناوچه‌ی گه‌شتیاری نیگه‌رانی هه‌یه له‌باره‌ی زیادبوونی ژماره‌ی قوربانیان.
به هۆی زیادبوونی چالاكییه‌كانی گڕكانی ئاناك كراكاتوا له مانگی ئه‌یلوولدا، ئاستی هۆشداری له ناوچه‌كه بۆ دووه‌م به‌رزترین ئاست به‌رزكرایه‌وه.