Merve Yıldızalp,Ayşe Şensoy Boztepe,Muhammed Kılıç
11 شوبات 2025•نوێکردنەوە: 12 شوبات 2025
پوتراجایا ــ AA
توركیا و مالیزیا، 11 ڕێككەوتننامە و یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنیان لە ژمارەیەك بوارد، واژوو كرد.
ڕێككەوتننامە و یاداشتنامە لێتێگەیشتنەكان لە میانی ڕێوڕەسمێكدا، بە ئامادەبوونی سەركۆماری توركیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆكوەزیرانی مالیزیا، ئەنوەر ئیبراهیم واژووكران.
ئەو ڕیككەوتننامە و یادشتنامە لێكتێگەیشتنانەی كە لەنێوان توركیا و مالیزیادا، ژوووكراون تایبەتن بە بوارەكانی وزە، بازرگانیی، پیشەسازییە بەرگرییەكان، سیستەمی پەیوەندی، توێژینەوەی زانستی و تەکنەلۆژیا، هەروەها بەڕێوەبردنی کارەسات و دۆخه لهناكاوهكان.
هەروەها لەنێو ڕێككەوتننامە و یادشتنامە لێكتێگەیشتنانەكەدا، یادشتنامەیەكی لێكتێگەیشتن لە نێوان ئاژانسی ئانادۆڵو و ئاژانسی هەواڵیی نیشتمانیی مالیزیا واژووكرا.