Bahattin Gönültaş
13 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 14 تشرینی دووەم 2019
به‌رلین - AA
ئیلۆن موسك، به‌ڕێوه‌به‌ری باڵای تێسلا كه كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنه‌ری ئۆتۆمبێلی كاره‌باییه، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه كۆمپانیاكه دووه‌مین كارگه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له به‌رلین-ی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا داده‌مه‌زرێنێت.
له میانی به‌شداریكردنی له ٤٣هه‌مین رێوڕه‌سمی خه‌ڵاتی ''سوكانی ئاڵتوون'' كه له لایه‌ن گرووپی ئۆتۆ-بیڵد-ی ئه‌ڵمانی رێكخرابوو، موسك باسی له‌وه كرد كه له نزیك به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا كارگه‌كه‌یان كه به “Gigafactory 4” ناسراوه داده‌مه‌زرێنن.
دواتر موسك له هه‌ژماری تویته‌ر له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له‌و كارگه‌یه‌دا “Giga Berlin” باتری، گواستنه‌وه‌ی هێز و ئۆتۆمبێل به‌رهه‌م ده‌هێنرێت و یه‌كه‌م ئۆتۆمبێل كه به‌رهه‌مده‌هێنرێت “Model Y” ده‌بێت.
تێسلا له ئه‌مریكا دوو دامه‌زراوه‌ی Gigafactory هه‌یه و، ساڵی رابردوو بڕیاریدا به كردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م كارگه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له چین.
له كاتێكدا باس له‌وه ده‌كرێت كه له‌رووی داراییه‌وه هانی تێسلا دراوه بۆ كارگه‌كه‌ی به‌رلین، چاوه‌ڕوانده‌كرێت كارگه‌كه له ساڵی ٢٠٢١دا ده‌ست به به‌رهه‌مهێنان بكات. حسابی ئه‌وه‌یش كراوه كه ئه‌و دامه‌زراوه‌یه هه‌لی كار بۆ ١٠ هه‌زار كه‌س دابین بكات.
له لایه‌كی دیكه‌وه، ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی Model 3ی تێسلا له به‌شی قه‌باره‌ی مامناوه‌ند به شایسته‌ی خه‌ڵاتی سوكانی ئاڵتوونی ٢٠١٩ دانرا.
نرخی Model 3ی كۆمپانیاكه له ئه‌ڵمانیا له ٤٤ هه‌زار یۆرۆوه ده‌ستپێده‌كات.