Mohammed Baqi Hussein
11 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 12 مای,س 2016
سه‌دا 50ی خه‌ڵكی وڵاتانی باكووری ئه‌فریقیا باوه‌ڕیان وایه وڵاتانی رۆژئاوا له‌پشت توندوتیژیی ئاینیین و ئه‌مریكاش له‌پشت داعشه‌وه‌یه.
به‌رپرسی ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی سیگما كۆنسیڵ Sigma Conseilی تونس، حه‌سه‌ن زاركونی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، ئه‌نجامی راپرسییه‌كی ئاشكرا كرد كه له وڵاتانی باكووری ئه‌فریقیا واتە وڵاتانی میسر، لیبیا، تونس، مه‌غریب و جه‌زائیر له‌باره‌ی ئایینه‌وه ئه‌نجام دراوه.
حه‌سه‌ن زاركونی رایگه‌یاند: "خه‌ڵكی وڵاتانی باكووری ئه‌فریقیا ریشه‌ی ئایین به به‌هێز ده‌بینن و ناسنامه‌ی ئیسلامی به‌ر له ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌بینن".
ئەو هەروەها گوتی: "له كاتێكدا له هه‌موو وڵاته‌كاندا ناسنامه‌ی ئایین به‌ر له ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه دێت، ئه‌مڕۆ ده‌بینین ئاستی ئه‌و بابه‌ته له تونس دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینیوه. سه‌دا 50ی خه‌ڵكی باكووری ئه‌فریقیا باوه‌ڕیان وایه وڵاتانی رۆژئاوا له‌پشت توندوتیژیی ئاینیین و ئه‌مریكاش له پشت داعشه‌وه‌یه".
ناوبراو رایگه‌یاند له پێنج وڵات‌دا بۆچوونی هه‌زار كه‌سی سه‌رووی 18 ساڵ وه‌رگیراوه و بۆیان ده‌ركه‌وتووه، مرۆڤه‌كان له باكووری ئه‌فریقیا، ئاینییان له‌ڕووه فه‌لسه‌فییه‌كه‌یه‌وه وه‌رنه‌گرتووه و خاوه‌نی تێگه‌یشتنی ئایینی نین، به‌ڵكو ئه‌ركه ئاینییه‌كان وه‌ك به‌رپرسیارێتی ده‌بینن.