Sayed Khodaiberdi Sadat
18 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 18 حوزەیران 2022
کابوڵ - AA
لە کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان، هێرشی بۆمبی و چەکداریی کرایە سەر پەرستگایەکی هیندۆس و سیخ.
وەزارەتی ناوخۆیی حکوومەتی تاڵیبان رایگەیاند کە لە ناوچەی پەروان لە کابوڵ هێرشی بۆمبی و چەکداریی کراوەتە سەر پەرستگای هیندۆس و سیخ.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە ئۆپەراسیۆن درێژەی هەیە بۆ لە چالاکی خستنی ئەنجامدەری هێرشەکە کە چووەتە نێو پەرستگاکەوە.
بەپێی گوتەی گەواهیدەران، هێرشەکە لە کاتێکدا ئەنجامدراوە کە ئەندامانی ئایینی هیندۆس و سیخ لە پەرستگاکەدا سەرقاڵی ئەنجامدانی رێوڕەسمێکی ئایینی بوون.