Mohammed Baqi Hussein
04 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 05 حوزەیران 2017
نیویۆرك - AA
ئه‌ستێره‌ی هۆڵیوود و خاوه‌ن خه‌ڵاتی ئۆسكار، جوریان موور به‌شداریی له پڕۆتێستۆیهكدا كرد كه به بۆنه‌ی رۆژی "هۆشیاریی نیشتمانیی توندوتیژیی چه‌ك"ه‌وه، به جلوبه‌رگی پرته‌قاڵییه‌وه له نیویۆرك به‌ڕێوه‌چوو.
ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و كه‌سانه‌ی له په‌لاماره چه‌كدارییه‌كان رزگاریان بووه و كه‌سوكاری قوربانییانی په‌لاماری چه‌كداری و ئه‌ندام و نوێنه‌رانی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، له‌سه‌ر پردی بروكلین رێپێوانێكیان ئه‌نجامدا و دواتر له مه‌یدانی فۆڵی سكوێری مانهاتانی خواروو كۆبوونه‌وه.
مووری ته‌مه‌ن 56 ساڵ به جلوبه‌رگی پرته‌قاڵییه‌وه به‌شداریی له رێپێوانهكهدا كرد و دواتر له گوته‌یه‌كدا له مه‌یدانه‌كه‌دا باسی له چالاكییه‌كانی له‌باره‌ی توندوتیژیی چه‌كه‌وه كرد.
موور وه‌بیریهێنایه‌وه كه ساڵی 2012 دوای په‌لاماره چه‌كدارییه‌كه‌ی شارۆچكه‌ی نیو تاونی ویلایەتی كۆنێكتیكه‌ت كه خوێندنگه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی كرده ئامانج، كچه ته‌مه‌ن 10 ساڵه‌كه‌ی له زنجیره فیلمی Queensدا لێی پرسیوه، "دایكه ئه‌مڕۆ كۆمه‌ڵێك منداڵ كوژراوه؟"، ئه‌مه‌ش زۆر كاریتێكردووه.
موور رایگه‌یاند دوای ئه‌و پرسیاره‌ی كچه‌كه‌ی خێرا سه‌ردانی دامه‌زراوه‌ی "Everytown for Gun Safety"،"ئاسایشی چه‌ك بۆ هه‌موو شارۆچكه‌یه‌ك"ی كردووه و "Everytown Creative Council"،"ئه‌نجوومه‌نی بنیاتنه‌ری هه‌موو شارۆچكه‌كان"ی ده‌ستپێكردووه.
موور گوتی: "ئاسایشی چه‌ك به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی چه‌ك یان پشتگیریكردنی چه‌ك نییه. كێشه‌ی مادده‌ی دووه‌می ده‌ستووریش نییه. ئه‌مه كێشه‌یه‌كی ئه‌منییه. هێنده ساده‌یه".
دوای موور ئه‌ستێره‌كانی هۆڵیوود جێنیفێر لاورێنز، ئامی شومه‌ر، ئه‌لیس باڵدوین و جێنیفه‌ر ئه‌نیستن به‌شدارییان له "ئه‌نجوومه‌نی بنیاتنه‌ری هه‌موو شارۆچكه‌كان"دا كردبوو.