Nuri Aydın
03 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 04 کانوونی دووەم 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كه له شاری وهان سەربە ویلایه‌تی هوبی رۆژهەڵاتی چین سه‌ری هه‌ڵدا و دواتر هه‌موو جیهانی ته‌نیووه، ٨٥ ملیۆنی تێپه‌ڕاند.
ماڵپه‌ڕی Worldometerكه رۆژانه له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به كۆرۆنا له سه‌رتاسه‌ری جیهان زانیارییه‌كانی نوێ ده‌كاته‌وه، بڵاویکردەوە کە تا ئێستا، ٨٥ ملیۆن و ٢٧ هه‌زار و ٨١٣ كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون.
كۆرۆنا به‌توندترین شێوه كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا به جۆرێك تا ئێستا، ٢٠ ملیۆن و ٩٠٤ هه‌زار و ٧٠١ حاڵه‌تی تووشبوون به‌و په‌تایه لەو وڵاتە تۆمار كراوه.
به دوای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكاشدا، هیندستان به تۆماركردنی ١٠ ملیۆن و ٣٢٤ هه‌زار و ٦٣١ حاڵه‌ت له ریزی دووه‌مدا و به‌ڕازیل'یش به تۆماركردنی حه‌وت ملیۆن و ٧١٦ هه‌زار و ٤٠٥ حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنا لە ریزی سێیه‌مدا دێت.
له توركیاش دوو ملیۆن و ٢٣٢ هه‌زار و ٣٥ حاڵه‌تی تووشبوون به‌و په‌تایه تۆماركراوه.
تاكوو ئێستا به تێكڕایی له جیهان یه‌ك ملیۆن و ٨٤٤ هه‌زار و ٦٨٥ تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه، هه‌روه‌ها ٦٠ ملیۆن و ١٤٩ هه‌زار و ٦٨٧ تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه.