Büşra Selvi Öğütcen
13 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 13 کانوونی دووەم 2021
ئەنقەرە- AA
بەگوێرەی نوێترین ئامارەکانی ماڵپەڕی "Worldometers" تا ئێستا لە جیهاندا ٩٢ ملیۆن و نۆ هەزار و ٦٦٠ کەس لە جیهاندا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و، زۆرترین ژمارەی توشبووانیش لە ئەمریکا تۆمار کراوە کە، ٢٣ ملیۆن و ٣٦٨ هەزار و ٢٢٥ کەسە.
دوای ئەویش هیندستان بە ١٠ ملیۆن و ٤٩٥ هەزار و ٨١٦ حاڵەت، بەڕازیل بە هەشت ملیۆن و ١٩٥ هەزار و ٦٣٧ حاڵەت، رووسیا بە سێ ملیۆن و ٤٤٨ هەزار و ٢٠٣ حاڵەت، بەڕیتانیا بە سێ ملیۆن و ١٦٤ هەزار و ٥١ حاڵەت، فەڕەنسا بە دوو ملیۆن و ٨٠٦ هەزار و ٥٩٠ حاڵەت، تورکیا بە دوو ملیۆن و ٣٤٦ هەزار و ٢٨٥ حاڵەت، ئیتاڵیا بە دوو ملیۆن و ٣٠٣ هەزار و ٢٦٣ حاڵەت، ئیسپانیا بە دوو ملیۆن و ١٣٧ هەزار و ٢٢٠ حاڵەت، ئەڵمانیا بە یەک ملیۆن و ٩٥٧ هەزار و ٤٩٢ حاڵەت، کۆڵۆمبیا بە یەک ملیۆن و ٨١٦ هەزار و ٨٢ حاڵەت، ئەرجەنتین بە یەک ملیۆن و ٧٤٤ هەزار و ٧٠٤ حاڵەت، مەکسیک بە یەک ملیۆن و ٥٥٦ هەزار و ٢٨ حاڵەت، پۆڵۆنیا بە یەک ملیۆن و ٣٩٥ هەزار و ٧٧٩ حاڵەت، ئێران بە یەک ملیۆن و ٢٩٩ هەزار و ٢٢ حاڵەت، باشووری ئەفریقا بە یەک ملیۆن و ٢٥٩ هەزار و ٧٤٨ حاڵەت، ئۆکراینا بە یەک ملیۆن و ١٢٤ هەزار و ٤٣٠ حاڵەت و پیرۆ بە یەک ملیۆن و ٤٠ هەزار و ٢٣١ حاڵەت دێن.
هەروەها بەهۆی ڤایرۆسەکەوە یەک ملیۆن و ٩٧٠ هەزار و ٩٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و، ٦٥ ملیۆن و ٨٢٢ هەزار و ٧٣٤ توشبووی دیکەش چاکبوونەتەوە.