Jomaa Younis
21 مای,س 2026•نوێکردنەوە: 21 مای,س 2026
حزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند کە بە ئارستەکردنی دڕۆن و مووشەک، ٢٤ ھێرشیان کردووەتە سەر سەربازانی ئیسرائیل لە باشووری لوبنان.
لە زنجیرەیەک ڕاگەیاندراوێکدا کە حزبوڵڵا ئاماژە بەوەداوە، چەکدارانی حزبوڵڵا بەرپەرچی ھەوڵێکی ھێزەکانی سوپای ئیسرائیلیان داوەتەوە بۆ چوونە ناو شارۆچکەى حەداسا باشووری لوبنان.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکان لە میانی بەرپەرچدانەوەکەدا، شەڕ و پێکدادان لەنێوان چەکدارانی حزبوڵڵا و ھێزەکانی سوپای ئیسرائیل ڕوویداوە.
حزبوڵڵای لوبنان ڕاشیگەیاندووە کە بە ئارستەکردنی دڕۆن و مووشەک، ٢٤ ھێرشیان کردووەتە سەر سەربازانی ئیسرائیل لە ژمارەیەك شارۆچكەی باشووری لوبنان.
ھەروەھا حزبوڵڵا لە ڕاگەیاندراوەکاندا باسی لەوەشکردووە کە ھێرشەکانیان بۆ سەر سەربازانی ئیسرائیل لە باشووری لوبنان، لە وەڵامی دەستدریژییەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەکانی باشووری لوبنان، ئەنجامداون.