Wassim Samih Seifeddine
03 کانوونی دووەم 2024•نوێکردنەوە: 04 کانوونی دووەم 2024
بەیروت ــ AA
حزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند، ھێرشەکەی ئێسرائیل بۆسەر ناوچەی زاحییە باشووری بەیروت کە بووە ھۆی کوژرانی جێگری سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس، ساڵح عاروری، بەبێ وەڵام تێناپەڕێت.
حزبوڵڵای لوبنان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە کوژرانی ساڵح عاروری، دەستدرێژییەکی مەترسیدارە بۆسەر لوبنان و بەبێ وەڵام تێناپەڕێت.
ڕاشیگەیاندووە: "کوژرانی ساڵح عاروری و ھاوڕێیەکانی لە ناوچەی زاحییە باشووری بەیروت، دەستدرێژییەکی مەترسیدارە بۆسەر ئاسایش و سەروەریی لوبنان، ھەروەھا پەیامی سیاسی و ئەمنی زۆر گرنگی تیادایە".
باسی لەوەش کردووە کە کوژرانی ساڵح عاروری، پێشھاتێکی مەترسیدارە لە شەڕی نێوان دوژمن (وەک ئاماژەیەک بۆ ئیسرائیل) و ھێزی مقاوەمە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا، ھەروەھا ھاتووە: "دووپاتی دکەیەنەوە کە ئەم تاوانە، بەبێ وەڵام و سزا تێناپەڕێت".