Sangar Hamad Azeez
14 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 15 کانوونی یەکەم 2016
حەلەب - AA
بەر لەراگەیاندنی ئاگربەست لەخۆرهەڵاتی شاری حەلەب، رژێمی ئەسەد لە دوو رۆژی رابردوودا ٦٧ هاووڵاتیی سڤیلی کوشتووە. بەم شێوەیەش ژمارەی ئەو هاووڵاتییە سڤیلانهی لە ١٥ی تشرینی دووەمەوە تاوەکو ئێستا کۆمهڵکوژکراون گەشتە هەزار و ١٣٨ کەس.
دوێنێ بە هەوڵی تورکیا و بە سەرپەرشتیی رووسیا، لەخۆرھەڵاتی شاری حەلەب ئاگربەست لەنێوان ھێزەکانی ئۆپۆزسیۆن و رژێمی سووریادا راگەیانرا.
بەڕێوبەری بەرگریی شارستانی حەلەب نەجیب ئەنساری به ئاژانسی ئانادۆڵوی راگهیاند: "بەر لەراگەیاندنی ئاگربەست لەخۆرهەڵاتی شاری حەڵەب، رژێمی ئەسەد لە دوو رۆژی رابردوودا ٦٧ هاووڵاتی سڤیلی کوشتووە. لەسەر شەقامەکان لاشەیەکی زۆر کەوتووە، بە هەزاران هاووڵاتی لە چاوەڕوانی یارمەتیدان".
لەسەرەتای هێرشەکانی رژێمهوه بە پشتیوانی رووسیا بۆسەر حەلەب لە ١٥ی تشرینی دووەمەوە تاوەکو ئێستا هەزار و ١٣٨ هاووڵاتی سڤیل لە ئهنجامی هێرش و پەلامارەکاندا گیانیان لەدەستداوە.