Amer Fouad Fouad Solyman,Esat Fırat
03 شوبات 2025•نوێکردنەوە: 04 شوبات 2025
غەززە - AA
حەماس بڵاویکردەوە لێدوانی ئەو دیلە فەڵەستینییانەی ئازادکراون ئەوە دەردەخەن کە ئەم کەسانە هەتا چەند ڕۆژێک پێش کاتی ئازادکردنیان، تەنانەت هەتا دوایین ساتەکانیش مامەڵەی خراپیان لەگەڵ کراوە و ڕووبەڕووی ئەشکەنجە بوونەتەوە.
لەو بارەیەوە حەماس لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند: "لێدوانی ترسناکی ئەو دیلانەی ئازادکراون نیشانی دەدات کە هەتا چەند ڕۆژێک پێش کاتی ئازادکردنیان، تەنانەت هەتا دوایین ساتەکانیش پێش ئازادکردنیان مامەڵەی خراپیان لەگەڵ کراوە و ڕووبەڕووی ئەشکەنجە بوونەتەوە".
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە دیلە فەڵەستینییەکان ڕووبەڕووی پشتگوێ خستنی پزیشکی، برسێتیی، تینوێتیی و نەبوونی دەرمان بوونەتەوە، بەتایبەتیش ڕووبەڕووی ئەشکەنجەی جەستەیی و دەروونی بوونەتەوە و، هاتووە: "ئەمە تاوانێکی جەنگی تەواوە کە لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەرەوە بەشێوەیەکی بەرنامە بۆداڕێژراو ئەنجامدراوە و، پێشێلکارییەکی دڕندانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە دەرهەق بە دیلەکان".
هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لە کاردانەوەی خاچی سوور کراوە بەرامبەر بە مامەڵەی ئیسرائیل لەگەڵ دیلە فەڵەستینییەکان لە کاتی گواستنەوەیان لە گرتووخانەی نەگەڤ و، جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە ئەم تاوانانە گەورەترین نیشاندەری ئەوەن کە ئیسرائیل یاسای نێودەوڵەتیی ناناسێت.