Övünç Kutlu
22 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 22 تەمووز 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت به ٤٤ دۆلار و ١٤ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
دوێنێ نرخی خاوی برێنت گه‌یشته، ٤٤ دۆلار و ٨٩ سه‌نت و رۆژه‌كه‌ی به ٤٤ دۆلار و ٣٢ سه‌نت ته‌واو كرد.
كاتژمێر ٠٩:٢٤ی ئه‌مڕۆ، نرخی نه‌وت به به‌راورد به كاتی داخستنی بازاڕ له دوێنێدا به‌ڕێژه‌ی سه‌دا ٠،٤ دابه‌زی و به ٤٤ دۆلار و ١٤ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
له هه‌مان كاتدا نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس (WTI)، به ٤١ دۆلار و ٧٣ سه‌نت كڕیاری هه‌بوو.
رێككه‌وتنی سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌سه‌ر پاكێجی رزگاركردن به بڕی ٧٥٠ ملیار یورۆ كه ئاماده‌كراوه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ده‌ره‌نجامه ئابوورییه‌كانی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، ئاماژه‌یەکی ئه‌رێنییه بۆ بوژانه‌وه‌ی ئابووریی ئه‌ورووپا و زیادبوونی به‌كاربردنی نه‌وت له كیشوه‌ره‌كه‌دا.
هه‌روه‌ها دابه‌زینی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دراوه‌كانی یورۆ، یەن، پاوه‌ن، دۆلاری كه‌نه‌دی، كرۆنی سویدی فرەنکی سویسری و شه‌ش دراوی دیكه كه له ئیندێكسی دۆلاری نێوده‌وڵه‌تیی به‌هاكه‌یان به‌رامبه‌ر ٩٥،٠٥ دۆلار بوو كه ئه‌وه‌یش له نۆی ئاداره‌وه تا ئێستا نزمترین ئاسته دابه‌زی بێت، داخوازی له‌سه‌ر نه‌وت زیاد كردووه و نرخه‌كه‌شی به‌رزكردووه‌ته‌وه.
دوێنێ نرخی خاوی برێنت سه‌دا ٢،٤ به‌رزبوویه‌وه، خاوی جۆری تێكساس-یش سه‌دا ٢،٨.
به‌پێی زانیارییەكانی په‌یمانگای نه‌وتی ئه‌مریكی، نه‌وتی خاوی بازرگانیی عەمبارکراو له ئه‌مریكا نزیكه‌ی حه‌وت ملیۆن و ٧٠٠ هه‌زار به‌رمیل زیادی كردووه. له كاتێكدا ئه‌و زیادبوونه نیگه‌رانی زیادبوونی خستنه‌بازاڕی دروستكردووه، هاوكات له‌مڕۆدا دووباره بووه هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت.
هه‌روه‌ها به‌رزبوونه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له سه‌رانسه‌ری جیهاندا، به‌رده‌وام كاریگه‌ری نه‌رێنیی ده‌كاته سه‌ر پێشبینییه‌كانی گه‌شه‌ی ئابووریی جیهانیی و داخوازی له‌سه‌ر نه‌وت.
بەپێی زانیارییەکانی زانکۆی جۆنز هۆپكینس، ژمارەى تووشبووانی ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) لەسەرانسەرى جيهاندا، ١٥ مليۆن كه‌سی تێپه‌ڕاندووه.
هاوكات باس له‌وه ده‌كرێت كه ره‌نگه لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٤٤ دۆلار و ١٨ سه‌نت بۆ ٤٤ دۆلار و ٢٣ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٤٤ دۆلار و هه‌شت سه‌نت بۆ ٤٤ دۆلار و یه‌ك سه‌نت بمێنێته‌وه.